English to Kurdish: depression | |
Source text - English Depression
Depression is a common mental disorder and one of the main causes of disability worldwide. Globally, an estimated 300 million people are affected by depression. More women are affected than men.
Depression is characterized by sadness, loss of interest or pleasure, feelings of guilt or low self-worth, disturbed sleep or appetite, tiredness, and poor concentration. People with depression may also have multiple physical complaints with no apparent physical cause. Depression can be long-lasting or recurrent, substantially impairing people’s ability to function at work or school and to cope with daily life. At its most severe, depression can lead to suicide.
Prevention programs have been shown to reduce depression, both for children (e.g. through protection and psychological support following physical and sexual abuse) and adults (e.g. through psychosocial assistance after disasters and conflicts).
| Translation - Kurdish خەمۆکی
خەمۆکی ناڕێکییەکی دەروونی باوە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەککەوتەیی لە جیهاندا. لە سەرانسەری جیهاندا بە نزیکەیی ٣٠٠ ملیۆن کەس توشی خەمۆکی بوون. ڕێژەیەکی زیاتری ئافرەتان توشبوون بە بەراورد بە پیاوان.
خەمۆکی دەناسرێتەوە بە خەمباری و لەدەستدانی دڵخۆشی و ئارەزوو و هەستکردن بە تاوان و خۆبەکەم زانین و تێکچونی خەو یان ئارەزوی خواردن و ماندوویی و کەمیی تەرکیز. ئەوکەسانەی خەمۆکییان هەیە ڕەنگە چەند ئازارێکی جەستەییشیان هەبێت بەبێ هەبوونی هیچ هۆکارێکی جەستەیی ئاشکرا. خەمۆکی دەکرێت درێژخایەن بێت یان پاش ماوەیەک سەرهەڵبداتەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو توانای کەسەکە ناهێڵێت تا لە کار یان قوتابخانە بەردەوام بێت و مامەڵە لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەیدا بکات. لە توندترین حاڵەتدا، خەمۆکی دەکرێت سەربکێشێت بۆ خۆکوشتن.
سەلمێنراوە کە بەرنامەکانی ڕێگریلێکردن خەمۆکی کەمدەکەنەوە، بۆ منداڵان (بۆ نمونە، لەڕێگەی پاراستن و پشتیوانی دەروونییەوە لەپاش ئازاردانی جەستەیی و سێکسی) و هەروەها بۆ پێگەیشتووان (بۆ نمونە، لەڕێگەی هاوکاری دەرونیی کۆمەڵایەتییەوە پاش کارەسات و ناکۆکی).
|